دوایین زانیاری لەبارەی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران

میدیاکانی ئێران شوێنی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی ئێران لە زاری ئەندامێکی فریاگوزاری مانگی سووری ئێرانەوە رایانگەیاند، “شوێنی وردی رووداوەکە دیاریکراوە و لە چەند خولەکێکی دیکەدا دەگەینە دواسیگناڵی جی پی ئێسی هەلیکۆپتەرەکە”.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئێرنا، ئەو هەلیکۆپتەرەی کە سەرۆک کۆمار و هاوەڵەکانی هەڵگرتبوو، لە ناوچەی دارستانی دیزمار لە نێوان گوندەکانی ئوزی و پیرداود تووشی رووداوێک بووە.

هەلیكۆپتەرەکە هەریەكە لە ، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵا هاشمی، ئیمامی مزگەوتی گەورەی تەبرێز و مالك رەحمەتی پارێزگاری تەبرێزی تێدابووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیموكراسیانە نەبووە و ململانێكان چارەناكات.. ڕەخنە لە هەڵبژاردنەكەی سوریا دەگیرێت

یەكێتیی ئەوروپا ڕەخنە لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی دوێنێی سوریا لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی وڵاتەكە دەگرێت، دەڵێت، هیچ پێوەرێكی دیموكراسیی…
زیاتر ببینە

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ…
Total
0
Share