گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک برینداربوو

لە سنووری گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مستیوبۆشی بارهەڵگر بەئاڕاستەی قەزای کەلار هاتووە، پاش ئەوەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە لەنزیک ئاوەخێری وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بەسوکیی برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆرستێک رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق هەنگاوەکانی بۆ چاکسازیی لە سیستمی خانەنشینی دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share