وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسانی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رەوانە کرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ”بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و رەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی و لەسەر بنەمای نووسراوی دادگای فیدراڵی، بەشی ژمێریاری وەزارەتمان دەستیکرد بە ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم”.
دەشڵێت، ”مووچەی هەریەکە لە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی، چاودێریی کۆمەڵایەتی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، فەرمانبەرانی گرێبەست، شایستەکانی فەرمانگەکانی حکومەت نێردراون”.