بەهۆی کەوتنی تابلۆیەکی ریکلام لە هیندستان زیاتر لە 70 کەس بوونە قوربانی

بەهۆی ئەو باران و شاری مۆمبای هیندستانی گرتووەتەوە، تابلۆیەکی گەورەی ریکلام کەوت و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە توانراوە هەشت تەرم دەربهێننەوە و هێشتا چوار تەرم لەژێر تابلۆی ریکلامەکەدا ماونەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، بەهۆی ئەوەی شوێنی رووداوەکە لە بەنزینخانەیەکەوە نزیکە دەرهێنانەوەی تەرمەکان ئەستەم بووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دهۆک: گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بەدەستی هاوڕێیەکی کوژرا

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی خستنەڕووی بڕی دۆلاری کاشی زیادکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share