زانستییانە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

ڕۆژی شەممە 9ی مانگی داهاتوو وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا.

ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی نۆی تەمموز لە چەندین وڵاتدا جەژنی قوربانە، لەوانە سعودیە و ئیمارات و عومان و میسر و سوریا و وڵاتانی خۆرئاوای عەرەبی.

ناوەندەكە دەڵێت، پێش جەژنی قوربانی ئەمساڵ، لە هیچ شوێنێكی جیهانی ئیسلامییەوە مانگ بە چاو نابینرێت، بەڵام بە تێلیسكۆپ لە خۆرئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریقاوە دەبینرێت.

دوێنێ یەكشەممە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد و ڕایگەیاند، پێشبینیدەكرێت ڕۆژی یەكشەممە 10ی تەمموز یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆكرانیا: پێویسته‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێش پێكدادان سزا به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانيا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌بێ چاوه‌ڕوانیكردنی ئه‌گه‌ری هێرشی ڕوسیا بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ى، سزا به‌سه‌ر ئه‌و…
Total
0
Share