بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی بە بەشداریی عێراق لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسی وەک ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی.
رەشنووسی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە 12 بڕگە لەخۆدەگرێت، یەکێک لەو بڕگانەی کە قسەی لەسەر دەکرێت تایبەتە بەو پێشکەوتنانەی لە تەواوکردنی پێداویستییەکانی ناوچەی بازرگانیی ئازادی عەرەبی و دامەزراندنی یەکێتیی گومرگی عەرەبی بەدەست هاتوون.
جگە لەوەش رەشنووسی کارنامەکە بڕگەیەک لەخۆدەگرێت سەبارەت بە هاریکاریی عەرەبی لەبواری گەشەپێدانی ئابوری ژنان کە لەلایەن بەحرەینەوە پێشنیارکراوە لەگەڵ پێشنیارێک بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنیی عەرەبی.
پرۆژەکە چوار بابەت لەخۆدەگرێت کە لەلایەن سعودیەوە پێشکەشکراوە، لەوانە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی تەندروستی، هەروەها (بەشداریکردنی ئەزموونە سەرکەوتووەکان لەکەرتی تەندروستیدا، هەروەها بابەتی بەرگری دژە میکرۆبی لەخۆدەگرێت.