ئەو سەربازە پۆڵەندییەی لەسەر کۆچبەرە کوردەکان هەڵات بۆ بیلاڕوسیا نهێنی دەدرکێنێت

ئمیڵ چێچکۆ، سەربازێکی پۆڵەندییە و ماوەی چەند ڕۆژێکە هەڵاتووە بۆ بیلاڕوسیا، ئەو چەند نهێنییەک بۆ میدیای بیلاڕوسیا ئاشکرادەکات و دەڵێت، “فەرماندەیەک لەسەر هاوکاریکردنی پەنابەران سەربازی پۆڵەندی کوشتووە”.

لە چاوپێکەوتنێکدا سەربازە هەڵاتووەکەی پۆڵەندا ڕایگەیاند “خۆبەخشێکی پۆڵەندی هاتەسەر سنوورەکان بۆ هاوکاریکردنی سوپا و کۆچبەران بە هاوسەنگی، بەڵام دواتر لەلایەن فەرماندەیەکی پۆڵەندییەوە بە فیشەک کوژرا”.

چێچکۆ لە چاوپێکەوتنەکەدا ئەوەشی ئاشكراکرد، سوپای پۆڵەندا کەسێکی دیکەشی کوشتووە، کە ویستوویەتی هاوکاریی کۆچبەران بکات.

سەربازە پۆڵەندییەکە لەبەرامبەر ئەو کردارانەی سوپای وڵاتەکەیدا دەڵێت، بڕیاریداوە ئاڵاکەی سەر شانی بسووتێنێت.

میدیاکانی پۆڵەندا ئمیڵ چێچکۆ بە سیخوڕی بیلاڕوسیا دەزانن و دەڵێن، هەوڵەکە بۆ ناشرینکردنی پۆڵەندا و یەکێتیی ئەوروپایە.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكاری لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا كرا

بابەتی دواتر

حکومەت لیژنە لەسەر هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی لافاو لە هەولێر دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا: پێنج سەرنشینەكەی كەشتیی ژێردەریاییەكە گیانیان لەدەستداوە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كەشتییە ژێردەریاییە ونبووەكەی زەریای ئەتڵەسیان دۆزیووەتەوە و هەر پێنج سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەیان بۆ…
Total
0
Share