وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ هاوڵاتییان: دەرمانی بێ ستیکەر مەکڕن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە و داوا دەکات، هەموو لایەک خۆیان دوور بگرن لە هەر دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵ.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم روونیکردووەتەوە، دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، داواش دەکات، “تکایە ئەگەر بینیت بێ ستیکەرە، وەریمەگرە و مەیکڕە و هەواڵی تیمی چاودێری بدە.”

جەختی لەوەشکردووەتەوە، هەموو کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانەکان ئاگادارکراونەتەوە، لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر هەبێت، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت و سزای توند دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دووکان و بازاڕ و کۆگاکانی هەولێر لە ساڵی 2024دا

لەماوەی ئەمساڵدا، چەندین رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێر روویاندا، ئەوەی جێگەی سەرنجە، ژمارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان…
Total
0
Share