مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنن

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایدەگەیەنن، جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە بە تاكە چارەسەر دەزانین و دەشڵێن، “جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە كێشەی مووچە چارەسەردەكات”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند، جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە بە تاكە چارەسەر دەزانین و ئەگەر لە بانكە حكومییەكانەوە نەبێت هەڵوێستی توندمان دەبێت.

داواشدەكەن، ئەو زانیارییانەی تایبەتن بە مووچەخۆران بدرێتە حكومەتی عێراق تاوەكو بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكات و دەشڵێن، “جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالان حەمەسەعید: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە و دەبێت مووچە لە کاتی خۆیدا بێت

ئالان حەمەسەعید رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە و دەبێت حکومەتی عێراق مانگانە لە…
Total
0
Share