کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆک کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی بچووک، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت، دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، دەرکەوت کە لە شاری سۆران، کەسێک هەوڵی مامەڵەکردن بە ئامێری ئەلیکترۆنیی (بیستۆکی بلوتوز) دەدات، بەمەبەستی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران، دوای بەدواداچونێکی ورد توانییان کەسێک دەستنیشانبکەن کە کاری ساغکردنەوەی ئەو ئامێرانە دەکات، بۆیە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بە فەرمانی دادوەر، تۆمەتبار بەناوی (ج . م . ع) دەستگیرکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، چوار ئامێری بیستۆکی بلوتوزی لابوو کە هەوڵی فرۆشتنی دەدان و لەئێستادا، بە بڕیاری دادوەر، تۆمەتبار راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوكی شه‌ش منداڵه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانیله‌ده‌ستدا

پێشمەرگەیەكی كوردستان كە باوكی شه‌ش منداڵه‌، بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە، پێشمه‌رگه‌یه‌ك لە هێزەكانی بەرگریی فریاکەوتنی…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی زیقار

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی زیقار. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی…
Total
0
Share