بومەلەرزەیەکی دیکە لە کەلار روویدا

شارەزایەکی بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەشەم بومەلەرزە لە نزیک شاری کەلار روویدا.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، کاتژمێر 09:07ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، بومەلەرزەیەکی دیکە لە نێوان کەلار و قۆرەتوو روویدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەقی بومەلەرزەکە لە گوندی بانزەمین سەر بە قەزای کەلار بووە و گوڕەکەشی 2.8 پلەی رێختەر بووە.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، بومەلەرزەکە بە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر و دوریی حەوت کیلۆمەتر له سەنتەری قەزای کەلار روویداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کاتژمێر 11:53 خولەکی شەوی رابردووش، بومەلەرزیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری نێوان عێراق ئێران لە قەزای خانەقین روویدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share