رووداوێکی هاتوچۆ 11 قوربانی لێکەوتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بارزان کەسێک گیانیلەدەستدا و 10 کەسی دیکە برینداربوون.

مەتین جەمیل بناڤی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای گشتیی بارزان لەنێوان مینی پاس و پیکابێکدا روویدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 10 کەسی دیکە برینداربوون، تەندروستیی سەرجەم بریندارەکان جێگیرە.

بابەتی پێشتر

عێراق دەیەوێت هێڵێکى نوێى گەشتى ئاسمانى بۆ چین بکاتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share