بۆرییەکی غاز لە سنوری کەرکوک تەقیووە و بەهۆیەوە گوندێک چۆڵکراوە

کەمێک لەمەوبەر بۆرییەکی غاز لە سنوری گوندی قزلیاری نێوان ناحیەی یایچی و کەیوان شکاوە و لە ئێستادا لێچوونێکی زۆری غاز هەیە لە ناوچەکە و گوندەکە چۆڵکراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە و هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی لێچوونی غازەکە دەدەن.

هاوکات، بەهۆی مەترسی تەقینەوەی ئەو غازەی لە بۆرییەکە دەڕوات و بۆ پاراستنی گیانی دانیشتووانی ناوچەکە، هێزە ئەمنییەکان داوای چۆڵکردنی ناوچەکەیان لە خەڵکەکە کردووە.

تۆڕی میدیای ئێستا لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە ئەوەی زانیووە، بەهۆی کاردکردنی شۆفڵێکەوە لەناوچەکە بۆرییەکە شکاوە و بۆ وردەکاری زیاتر پەیوەندی کرد بە کۆمپانیای نەوتی باکورەوە، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share