کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی راگرت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ئەنجومەنی کۆمسیاران، بڕیاری راگرتنی سەرجەم رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستانیدا بەشێوەیەکی کاتی تا کاتی یەکلاکردنەوەی سکاڵای تۆمارکراو.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە دەرکراوە و دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بووە، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایەی لەسەر کۆمسیۆن هەیە یەکلادەکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیارێکی لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 2024ی هەرێم دەرکرد، بڕیارەکە بریتی بوو لە راگرتنی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی 2ی تۆمارکردنی لیستی کاندیدانی پەسەندكراو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە دەڵێت کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر 100 کورسیدا دابەشدەکرێت بە جۆرێک (پارێزگای هەولێر 34 کاندید، سلێمانی 38 کاندید، دهۆک 25 کاندید و هەڵەبجە 3 کورسی)، تا ئەوکاتەی ئەو سکاڵایەی تۆمارکراوە یەکلادەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دوای هەشت ساڵ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کرد

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: دواکەوتن لە کار و چاوپێکەوتنەکان سودی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن لە هەولێرە

درەنگانی شەوی ڕابردوو سەرۆكی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆك وەزیران و…
Total
0
Share