چارەنووسی مووچە نەدراوەكانی ئەمساڵی مووچەخۆران یەكلادەكرێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چارەنووسی مووچە نەدراوەكانی ئەمساڵی مووچەخۆران ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “لە پاكتاوە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەتوانرێت مووچە نەدراوەكانی ئەمساڵ یەكلابكرێتەوە یاخود لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتنێك بكرێت بەو پێیەی ئەمساڵ هەرێم بەشێكی نەوتەكەی خۆی فرۆشتوویەتی.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە پاكتاوە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد نزیكەی ترلیۆنێك دینار بۆ حكومەتی هەرێم بمێنێتەوە و بەوەش دەتوانێت بەشێكی مووچە نەدراوەكانی ئەمساڵی مووچەخۆران بداتەوە یاخود لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتن بكات بەو پێیەی هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا خۆی نەوتەكەی فرۆشتووە.

ئاشكراشیكرد، ” هەوڵێك هەیە ساڵی داهاتوو یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و بەشێك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانیش هاوڕان كە مووچەی مووچەخۆران لە كێشە سیاسییەكان و ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە”.

ئاشكراشیكرد، وەكو فراكسیۆنە كوردییەكان بەردەوام لەسەر هێڵین و هەوڵدەدەین كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی نزیکەی 224 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی تاسڵوجە دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share