لیژنەیەكی باڵای بەغداد بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە گەیشتە هەولێر

لیژنەی باڵای حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر بەیانیی ئەمڕۆ گەیشتنە ئەو شارە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات.

لیژنەکە بەمەبەستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر هاتووەتە ئەو شارە، قاسم ئەعرەجی سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و هەریەکە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق عەبدولئەمیر یارەڵا، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق نەعیم شەتری و ژمارەیەک لە ئەفسەر و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی عێراق ئەندامی شاندەکەن.

شەوی شەممەی ڕابردوو 13ی ئازار، 12 مووشەک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کران کە لەدەرەوەی سنوورەکانی عێراقەوە تەقێنرابوون، دواتر سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.…
Total
0
Share