هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا دەڵێت، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ كورد له‌ ناوخۆیدا یه‌كبوونی خۆی بنیاتبنێت و بپارێزێت، تێكه‌ڵ به‌ پلان و ململانێ و شه‌ڕه‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆكاری به‌رپابوونی ئه‌م جه‌نگه‌ جیهانییه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ی ئێستا، كه‌ سه‌ره‌كیترینیان، وزه‌، ئاو و ژینگه‌، زه‌وی كشتوكاڵیی و به‌رهه‌می خۆراكی، سه‌رچاوه‌ی كه‌ره‌سته‌ی خاو، ده‌ستی كرێكار، رێڕه‌وی بازرگانی، بازاڕ، له‌ كوردستاندا ده‌رفه‌تن، كه‌واته‌ كورد ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌ چاره‌سه‌ر، نه‌ك به‌شێك بێت له‌ قه‌یران، لایه‌ك بێت له‌ ئاشتی، نه‌ك لایه‌نێك له‌ شه‌ڕ.

دەشڵێت، ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیشه‌، كه‌ له‌ كورد و له‌ ته‌ون و پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌ بگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئالنگاریی و هه‌ڕه‌شه‌كان، بۆ ده‌رفه‌ت و ده‌ربازبوون له‌شه‌ڕ  بگۆڕن.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

بۆ رێگری لە کەوتنەوەی ئاگر قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رێکارێک دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share