چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئاسۆ عومەر سوارە تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند و نووسەر و میدیاکاری ناسراوی کوردستان، ئاسۆ عومەر سوارە تێپەڕدەبێت.

ئاسۆ عومەر حاجی محەمەد قوربانی، ناسراو بە ئاسۆ عومەر سوارە کە لە بوارەکانی شانۆ، دراما، نووسین، سینەما و میدیا خزمەتێکی زۆری بە کورد و نیشتمانەکەی کرد، لە ساڵی 1964 لە سلێمانی لەدایکبووە، هونەرمەند و نووسەر و میدیاکارێکی ناسراوی کوردستان بوو و خزمەتێکی زۆری بە گەل و نیشتمانەکەی کرد و لەو بوارانەدا شوێنپەنجەی دیارە.

کۆچکردوو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردوە و دواتر لە پەیمانگای تەکنیکی بەغداد بڕوانامەی دبلۆمی لە بواری کارگێڕی بەدەستهێنا.

ساڵی 1979 کە تەمەنی 15 ساڵ بووە، لە شانۆگەری دڵدارانی باران لە فێستڤاڵێکدا لە هەولێر بەشداریکردووە و وەک ئەکتەرێکی کارامە و لێهاتوو بووەتە جێگەی سەرنجی ئامادەبووانی نمایشەکە، هاوکات وەک کەسێک کە خولیای بۆ هونەر هەبوو لە بوارەکانی دراما، شانۆ و سینەما چەندین بەرهەمی جوان و ناوازەی پێشکەشکرد و زیاتر ناسرا.

ئەم هونەرمەندە بەتوانایەی نیشتمان لە رۆژی 30ی کانوونی یەکەمی 2019 بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچیدواییکرد و لە رێورەسمێکدا لەگردی سەیوانی سلێمانی بەخاکسپێردرا.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە شووقەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی كەوتەوە

بابەتی دواتر

عێراق لە زۆری منداڵ خستنەوەدا لە پلەی دووەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share