بەهۆی هەورەبروسکەوە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگیران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکە پچڕاوە و کارەکانیان راگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک هەورەبروسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئەنتەرنیتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی دا به هۆیەوە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان راوەستا.

داوایشیکرد، هاوڵاتییام سەردانمان نەکەن تا ئەو کاتەی سیستەم و هێڵی ئەنتەرنێت دەکەوێتەوە کار.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هەمان هەورە بروسکەوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتییەک برینداربوو.

بابەتی پێشتر

لەبەردەم بینای هاتوچۆی هەولێر هەورە بروسکە لە کەسێکی دا

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share