بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دوای گرتنەبەری چەند بڕیار و رێكارێكە لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە كە كاریگەريی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. عەبدولفەتاح هەورامی: وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات

د. عەبدولفەتاح هەورامی، رایگەیاند، “وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات”. د. عەبدولفەتاح…
Total
0
Share