سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر: پارەی دوو ساڵمان لای حکومەتە

نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ نێوان 9 هه‌زار دینار بۆ 11 هه‌زار دیناردا ده‌بێت

سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوو ساڵە بەردەوام کارەبا دەدەنە بیرەکانی هەولێر، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت پارەی بۆ خەرجنەکردوون.

سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی 2024 و 2025 بە بەردەوامی کارەبا دراوەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بەمەبەستی لێدانی بیری ئاو، بەڵام هێشتا پارەیان بۆ خەرجنەکراوە.

دەشڵێت، چەندین جارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەکەن، بەڵام پێیان وتراوە پارەکە کراوەتە چەکی بانکی و پارەی بۆ سەرفنەکراوە، بڕی پارەکەش لەنێوان 10 بۆ 50 ملیۆن دیناردایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share