وەزارەتی پەروەردە پشووی خوێندنگاكانی درێژكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما پشووی ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی درێژكردەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ” بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرمی پاش هەڵسەنگاندنی وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی – ناحکومی پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە 30ی 1ی 2022.”

باسیلەوەشكردووە، ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجامنەدراون لە ڕۆژی دووشەممە 31ی 1ی 2022 دەستپێدەکرێتەوە، کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن خشتەی ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنن بەمەرجێک بەیانیان لە کاتژمێر 9:30 ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات .

وەزیری پەروەردە ڕوونیشیكردووەتەوە، لە خوێندنگەكانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.

جەختیشی كردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالان مومتاز نوری: بە رفاندنی عەلی سیاسی باڵای ئەو دەزگا ئەمنییانە کورتتر و کورتتر دەبێت

كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی مەحمود لە هەولێر فراوانتربوون و داوای ئازادكردنی دەكرێت. لە درێژەی كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی شێوازی دەوامی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی لە ڕۆژانی پشوودا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوودا سەرجەم ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین کراوەدەبن و فریاکەوتنەکانیش 24 کاتژمێر کراوەدەبن بەشێوەی…
Total
0
Share