هەنگاوێكی نوێ بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەگیرێتەبەر

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی پێداین هەر كات لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بەدەست بگات دەیخەنە خشتەی بودجەوە و بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەنێرن و دەشڵێت، “لە هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكەن و کۆدەنگیی فراكسیۆنە كوردییەكانی لە پەرلەمان بۆ كۆدەكەنەوە”.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بە دەست نەگەیشتووە و بەڵێنیدا هەر كاتێك لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بەدەستبگات راستەوخۆ دەیخەنە خشتەی بودجە و دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق ئەو بەڵێنەی پێداین كە بە هەموو شێوەیەك كار لەسەر داواكەمان دەكات.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرایكرد و وتیشی، “لە هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ لیستی مامۆستایانی وانەبێژ دەكەن و هەوڵدەدەین كۆدەنگیی فراكسیۆنە كوردییەكانی بۆ كۆبكەینەوە كە بتوانرێت لە خشتەی بودجەدا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هەرێم 763 ملیار دینارەكە بۆ مووچە وەرناگرێت و پێیوایە دەبێت پارەی زیاتری بۆ بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە…
Total
0
Share