لە سنووری هەڵەبجە زۆرترین باران لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە تەوێڵە باریوە

کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێر رابردووی بڵاوکردەوە و لەو سنوورەدا لە تەوێڵە زۆرترین باران باریوە.

هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ”لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی 49.6 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا گەیشتە 811.2 ملیمەتر، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 518.3 ملیمەتر بووە”.

سەبارەت بە بڕی بارانبارینی ناوچەکانی دیکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ”لە تەوێڵە زۆرترین باران باریوە کە 67.2 ملیمەترە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 1153.2 ملیمەتر، هاوکات لە بیارە 48، سیروان 32 و خورماڵ 36.3 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ لەو ناوچانەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە”.

بابەتی پێشتر

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان کە له دەرەوەی عێراق خوێندنیان تەواوکردووە دادەمەزرێندرێن

بابەتی دواتر

كرێكارێك لە باڵەخانەیەك كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share