ڤیدیۆ.. کەسێکی چیچانی لەلایەن باندێکی کوردییەوە کوژرا

میدیاکانی وڵاتی بەلجیکا ئاشکرایان کردووە کە لە پێکدادانی دوو لایەندا کە لایەنێکیان باندێکی کوردی بوون، کەسێکی چیچانی کوژراوە.

ڕوداوەکە ڕۆژی هەینی لە شاری لێژی بەلجیکا ڕویداوە، سەرەتا باندە کوردەکە ئەو کەسە چیچانییەیان گرتووە لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا و پاشان تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

باندە کوردییەکە ڤیدیۆی خۆیان تۆمارکردووە کە لە شەقێکی شارەکەدا بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە دەکەن و دانیشتوانی ناوچەکە دەترسێنن.

 ئاژانسی AFP لە زاری دادوەرێکی ئەو شارەوە ئاشکرایکردووە، ناکۆکییەکە لە نێوان باندێکی کوردی و چیچانیدا ڕویداوە و دوای کوشتنی ئەو کەسەش ئێستا ئەگەری هەیە باندە چیچانیەکە بۆ تۆڵەکردنەوە سود لە چەک وەرگرن و بچنە سەر باندە کوردییەکە.

پۆلیسی شارەکە نزیکەی 30 کەسی لە باندەکە دەستگیرکردووە کە زۆرینەیان کوردی باکوری کوردستانن و پۆلیس لەو شوێنانەی گومانی پێکدادانی لێدەکرێت بڵاوەیان پێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون دواخرا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین پارێزەر و بەردەوامیپێدەری ئەو سیاسەتە دەبین کە مام پەیڕەوی دەکرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی کۆچیدوایی مام جەلال رایگەیاند، بەناوی هەڤاڵانی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی…
Total
0
Share