قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی قەرەداغ بڵاوکردەوە کە چوار شاخەوان لافاوبردنی و خنکان و دەڵێت، “پێویستە ئەم رووداوە و رووداوی هاوشێوەی لەمجۆرە، جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بهێنێتەوە.”
لە راگەیەندراوەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، رووداوی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی لە سنووری قەرەداغ هەموومانی دڵگران و غەمبار کرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئازیزیان و دۆستان و هەڤاڵانیان دەکەم.
دەشڵێت، “پێویستە ئەم رووداوە و رووداوی هاوشێوەی لەم جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بێنێتەوە کە بۆ پاراستنی گیان و ژیان و تەندروستی خۆمان، پابەندی ئاگادارکردنەوە و رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بین.“