رێگری لە مامۆستایانی ناڕازی دەکرێت بچنە بەغداد

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمەوە بەرەو بەغداد بەڕێکەوتوون، لە بازگەکانی حکومەتی عێراقەوە رێگریان لێدەکرێت داخڵی شاری بەغداد ببن.

بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو مامۆستایانەی لە دوێنێوە هاتوون یان ئەوانەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتوون گەیشتوونەتە بەغداد، بەڵام ئەو مامۆستایانەی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بگەن رێگریان لێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستاکان بە نزیکەی 60 پاسەوە بەڕێکەوتوون، بەڵام ئەوانەی لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بەڕێكەوتوون لە بازگەی چیمەن رێگریان لێکراوە، ئەوانەشی لە گەرمیانەوە هاتوون لە بازگەی کوڵەجۆ رێگریان لێکراوە و رێگەنادەن داخڵببن.

بەرهەم مستەفا ئاشکراشیکرد، دیارە ئەوەی روویداوە بە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادەدە، بەڵام ئێمە کۆڵنادەین ئەگەر تەنانەت ئەو ژمارەیەش بین کە ئێستا لە بەغدادین چونکە ژمارەمان کەم نییە، بەڵام لە ئێستادا هەوڵدەدەین ئەو کێشەیەی ئەوانیش چارەبکەین و ئەوانی دیکەش بێن و پەیامی مامۆستایان بگەیەنن.

بابەتی پێشتر

سوپای ئیسرائیل: دوای ئاگربەست بۆ هەموو هەنگاوێك ئامادەین

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەکی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share