چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە، شاری سلێمانیش زۆری ‏نەماوە تێیپەڕێنێت.‏

بەپێی ئاماری فەرمیی کەشناسیی هەرێم، لە شاری سلێمانی ساڵی ڕابردوو 226 ملم باران ‏باریوە، ئەمساڵیش تا ئێستا 197 ملم باران باریوە، بەوەش تەنها 30 ملم باران ماوە بۆ ‏تێپەراندنی بڕی بارانبارینی کۆی ساڵی ڕابردوو.‏

هەر بەپێی ئامارەکە، بڕی بارانبارین لە قەزای بازیان ساڵی ڕابردووی تێپەڕاندووە، ‏بەجۆرێک ساڵی 2021، 377 ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ نزیکەی 460 ملم باران ‏باریوە، بەوەش تا ئێستا نزیکەی 100 ملم باران لە ساڵی ڕابردوو زیاتر باریوە.‏

هەروەها لە ڕانیە، ساڵی ڕابردوو تەنها 149 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە ‏‏371 ملم باران.‏

بەپێی ئەو ئامارەی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە زۆرینەی قەزا و ناحیەکانی ‏پارێزگای سلێمانی، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا ساڵی ڕابردووی تێپەڕاندووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی تێكۆشەر و سەركردەی دیاری یەكێتی و كوردستان كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، تێكۆشەر و سەركردەی دیاری…
Total
0
Share