سەرۆكوەزیرانی هندستان: ئامادەین مرۆڤایەتی لە كۆرۆنا ڕزگاربكەین

ناریندا مۆدی، سەرۆكوەزیرانی هندستان

سەرۆكوەزیرانی هندستان ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە مرۆڤایەتی ڕزگاربكات بە دوو ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كە لە وڵاتەكەی پەرەیپێدراوە.

ناریندا مۆدی، سەرۆكوەزیرانی هندستان ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم وتی، هندستان ئەمڕۆ لە بواری كۆرۆنادا لەنێو ئەو وڵاتانەدایە كە كەمترین ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا و زۆرترین ڕێژەی چاكبوونەوەی لەسەر ئاستی جیهان تیادایە.

وتیشی، “هندستان ئامادەیە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی نەك تەنها بە ڤاكسینێكی دژ بە كۆرۆنا، بەڵكو بە دوو ڤاكسینی دروستكراوی هندی”.

پێشتر لەسەر ئاستی جیهان ڤاكسینەكانی فایزەر، مۆدێرنا و ئۆكسفۆرد/ ئەسترازینیكا ناسێنران و ڕێگە بە بەكارهێنانیان درا، هەروەك چەندین وڵات و كۆمپانیای دیكە كاركردنیان لەسەر دروستكردن و پەرەپێدانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا ڕاگەیاندووە، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆ ماونەتەوە، یاخود ئەنجامی كاریگەرییان سەركەوتوو نەبووە.

لێدوانی بەرپرسەكەی هندستان لەكاتێكدایە وڵاتەكەی دووەم ڕیزبەندی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە ڕووی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە پاش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و، بەپێی دوایین ئامارەكان ژمارەی توشبووەكانی لە 10.5 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 150 هەزاریان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس لە کڕینی بەهرەدارێکی ئەمریکی نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

گرنگترین ئەو گواستنەوە گەورانەی لە میرکاتۆی زستانەی ئیسپانیا واژووکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share