هۆشدارییەك لە كەشناسیی هەرێمەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەنی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی كوردستان بارانێكی زۆر دەبارێت، لەم رووەوە هۆشداریدەدەین بە هاووڵاتییان لە ئەگەری روودانی لافاو، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكەن:

1- سویچی كارەبای ماڵ بكوژێننەوە.
2- لەو شوێنانە مەوەستن كە مەترسی هەبوونی كارەبای لێدەكرێت.
3- بچنە بەرزترین شوێنی ماڵەكانتان.
4- شۆفێری مەكەن.
5- لە ناوچە نزمەكان دووربكەونەوە.
6- زۆر پێویست نەبێت، رێگا گشتییەكان بەكارمەهێنن.
7- لەو ناوچانە دووربن كە مەترسیی هەورەبروسكەیان تێدایە.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمەوە

بابەتی دواتر

شارەزایان: پەتای كزبینی بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوی ماسی لە بەنداوێک قەدەغەکرا

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسیی لە بەنداوی دێوانە راگەیاند و لەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت. لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان…
Total
0
Share