وەزارەتی کارەبا: گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروستبوو

گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروستبوو، وەزارەتی کارەباش دەڵێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چارەسەردەکرێت.

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروستبوو و بەشێوەیەکی کاتیی کاریگەریی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.

دەشڵێت، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەردەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، رایگەیاند، بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت. عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، بە تۆڕی…
Total
0
Share