میدیایەکى عێراقى: بە دوو مەرج بڕیار لەبارەى خەرجکردنى مووچەوە دەدرێت

سەرچاوەیەکى بەرپرس رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە دوو مەرج بڕیار لەسەر ناردنى مووچەى ئەم مانگەى مووچەخۆرانى هەرێم دەدات.

بەرپرسێکى باڵا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ فشارە ناوخۆیى و دەرەکییەکان دەربارەى گرفتى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم، بڕیاریداوە بە خەرجکردنى مووچە، بەڵام رەزامەندییەکە بە مەرجى رێوشوێنى دارایى و کارگێڕیی دیاریکراوە.

سایتى “بەغداد لیەوم”ى عێراقى لە زارى بەرپرسەکەوە روونیکردەوە، سودانى دوو مەرجى سەرەکى هەیە “یەکەمیان ناردنى مووچە بە قەرز دەبێت و لەسەر هەرێم ئەژماردەکرێت لە دەرەوەى پشکى دیاریکراوى هەرێم لە چوارچێوەى بودجەى گشتی”.

مەرجى دووەم، وەک ئەوەى بەرپرسەکە ئاماژەى پێداوە، پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشە لەنێوان حکومەتى ناوەند و حکومەتى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى چارەنووسى مووچەى حەوت مانگى داهاتووى ئەمساڵ و، شێوازى چارەسەرکردنى لە چوارچێوەى یاسادا.

بەرپرسەکە وتیشى، “سودانى لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم واژوودەکات، وەک هەنگاوێک بۆ رەوانەکردنى بڕە پارەکە بۆ وەزارەتى دارایى هەرێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد بازیانی: ئێمە بزوتنەوەی ئیسلامیی ڕەسەنین و کامیل حاجی عەلی بە ڕابەری ڕاستەقینە دەزانین

محەمەد بازیانی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی (باڵی کامیل حاجی عەلی) ڕایگەیاندووە، ئەوان هیچ باڵێکیان جیانەکردووەتەوە و بزوتنەوەی ئیسلامیی ڕەسەنن…
Total
0
Share