سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بارەی شەقامی دابانەوە زانیاریی نوێی ئاشکراکرد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێکی شەقامی دابان کۆنکرێت کرا و کێشەی لێچوونی بۆری ئاوی ئەو ناوچەیەش چارەسەرکرا.

لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆژەی شەقامی دابان سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”پاش سەردانی سەرۆکی شارەوانی بۆ پڕۆژەکە و هەبوونی گرفتی لێچوونی بۆری ئاوی ئەو ناوچەیە بەڵێنیدا کێشە و ئاستەنگەکان چارەسەر بکات”.

دەشڵێت، ”ئەمڕۆ کۆنکرێتی شەقامەکە تاوەکو نزیک شەقامی ئاشتی ئەنجامدرا و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا قیر دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر چەند كچێك لەلایەن پزیشكێكەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستاندا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر…
Total
0
Share