وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 200 پڕۆژەمان تەواوكردووە كە تێچووەكەی زیاتر بووە لە 900 ملیار دینار.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سەرباری قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا کە بە دۆخێكی سەختی داراییدا تێپەڕیوە، زیاتر لە 1300 كیلۆمەتر رێگامان دروستكردووە.
وتیشی، “لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 200 پڕۆژەمان تەواوكردووە و بۆ پڕۆژەی سەرەكیی رێگای دەربەندیخان – كەلار ئەگەر گرفتی دارایی دروستنەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆژەكە بەكۆتادەهێندرێت”.