ڕووماڵێكى “ئێستا” كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كات

دواى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه‌، كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه‌ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌كرد.

‏ژینگه‌پارێزان له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌یاندا كه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستا-یان ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى زیاتر له‌ ‏دوو مانگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، بۆیە پێنج ڕۆژه‌ مانیان له‌ كاركردن گرتووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، دواى 75 ڕۆژ له‌ وه‌رنه‌گرتنى مووچه‌كانیان وه‌زاره‌تى دارایی ‏مووچه‌ى یه‌ك مانگى بۆخه‌رجكردوون، بۆیه‌ ئه‌وانیش داواده‌كه‌ن مووچه‌كه‌ی دیكه‌شیان بۆخه‌رجبكرێت. ‏

ئه‌و ژینگه‌پارێزانه‌ دەڵێن، مووچه‌ی هەر یەكێكیان 300 هه‌زار دیناره‌، بەڵام حكومه‌ت ‏دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ش تەواوی پاره‌كه‌ى بۆ خه‌رجنه‌كردوون، لەگەڵ ئەوەی گوزەرانى ‏زۆربەیان خراپه‌ و به‌شی بژێوییان ناكات. ‏

دواى ئه‌وه‌ كۆمانیاى جێبه‌جێكار مووچه‌ى شۆفێرانى ژینگه‌پارێزی خه‌رجكرد و به‌ڵێنی دا كه‌ له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژى داهاتوودا مووچه‌كه‌ى دیكه‌ى ژینگه‌پارێزان و شۆفێران خه‌رجبكات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەكگۆرك كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share