شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەرگرتنی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک، تایبەتە بە بەشی داھاتی شارەوانی و هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە”.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی و چێشتخانە و رێستۆرانت و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەکان و پێشانگاکان و سەرجەم دوکاندارەکان بەتایبەتی دەکات کە گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ھەموو شوێنێکی ناو سنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانی ئەرکی شارەوانییە.
شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، جگە لەو کۆمەڵگە نیشتەجێییانەی کە ھای کۆستن و ھەندێک شوێنی دیاریکراو، لەبەرامبەردا تاکە لایەن کە مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بەژمارە 126ی ساڵی 2017 تایبەت بە کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ وخاشاک بەشی داھاتی شارەوانییە هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە.