دڵشاد عومەر: هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من

بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من”.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە نوسراوی رەسمی داوای لێکردووین بەشداری لە پرۆژەی “هەژماری من” بکەین.

وتیشی، ئێمەش نوسراومان بۆ خوێندنگەکان کردووە تاوەکو مامۆستا و فەرمانبەران بەشداری بکەن، بەڵام هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لەو پرۆژەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی پێنج مانگ، بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن داخرابوون، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە بخەینەوە سەر سکەی خۆی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی بایکۆت کەمبکەینەوە، پرۆژەیەکمان داوە بە حکومەت بۆ ئەوەی وانەکان لە وەرزی هاویندا تەواو بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share