تۆمەتبارێک دەستگیرکرا پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی دزیوە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی سنووری شارەزووری دزیوە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەک پێشنوێژی سنووری قەزای شارەزوور سکاڵا تۆمارکراوە کە سندوقی خێری مزگەوتەکانیان بڕدراوە و پارەکەی دزراوە.

ئاماژە بەوەدەکات، دوای بەدواداچوون بەشی پۆلیسی زەڕایەنی سەربە شارەزوور تۆمەتبارەکەیان دۆزییەوە و دەستگیرکرا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار (ج، م، ع) لەدایکبووی 2003یە و بەڕەگەزنامە عەرەبە، دانیبەتاوانەکەیدا ناوە کە لە شەش مزگەوتی سنوورەکە دزی کردووە.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 443 لەیاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ لەبارەی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024ـەوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

تێلیگرام هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاندووە کە بەشێوەی گرێبەستی مانگانەیە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات…
Total
0
Share