وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە هەرێم دەستپێدەکات

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەرزی دروێنە و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەستپێدەکات تا ئێستا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەبارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمەوە نەداوە.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە ناوچە گەرمەسێرەکانی هەرێم وەرزی دروێنەی دانەوێڵە دەستپێدەکات، بەپێی پێشبینییەکانی ئێمە ئەمساڵ بڕی گەنمی جوتیارانی هەرێم دوو ملیۆن تۆن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە سەرجەم گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەربگرێت، بە شێوەیەک هەر تۆنێک بە 850 هەزار دینار خەمڵێنراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لەبارەی هەرێمەوە نەداوە.

ئاشکراشیکرد، وەفدێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری کشتوکاڵ لە بەغدادە، دەمانەوێت هەر وەک جوتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێم بکرێت.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی 278 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و پێشبینی دابەزینی زیاتری دۆلار دەکرێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: تووشبوون بە ئایدز گەیشتووەتە دوو هەزار کەس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی لە…
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە پشوو راگەیەندرا‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشووە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی…
Total
0
Share