حکومەتی عێراق وەڵامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر فەیاز دەداتەوە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 9ی کانونی دووەم ڕایگەیاند ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاندوویەتی هەڵەیە و داوا دەکەین ڕاستبکرێتەوە.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند، “داوا لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەکەین ئە هەڵەیە ڕاستبکاتەوە کە بڕیاری سەپاندنی سزای داوە بەسەر کەسایەتییەکی حکومیی عێراقیدا”.

ئەعرەجی ڕاشیگەیاندووە، “ئەو ڕاست نییە فەیاز لە لیستی سزاکاندا بێت”.

دوێنێ هەینی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاری سەپاندنی سزای بەسەر فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا ڕاگەیاند بەهۆی پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە، گروپەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران، لە خۆپیشاندانەکانی 2019دا پێشێلکاری و دەستدرێژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران  ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەدوای جێهێشتنی عێراق پلاسخارت پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوای تەواوبوونی کارەکانی…
Total
0
Share