ئەمبوڵانسێك لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشدا تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەیەكی تایبەت تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و بەهۆیەوە سێ كەس بوونە قوربانی.

نەخۆشخانەی بەخشینی تایبەت لە سلێمانی بڵاویكردەوە، رووداوەكە لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی-یەوە بۆ شاری بەغداد بووە.

ئاشكراشیكرد، لە ئاکامدا سێ کەس بوونەتە قوربانی.

بەپێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەكە لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share