قوباد تاڵەبانی: بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی هێرشەکەدا.

داوایشیکرد، حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەستپێبکەن و رێکاری جدی بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کە تیایدا هاوڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکیی دەبن.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی زیانەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

بابەتی دواتر

تەرمی هاوڵاتییەکی بیانی دۆزرایەوە و هەشت کەسیش دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share