چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی پەلکانە بۆردومانکران

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆردومانی چەند بنکە و بارەگایەکی چەکدارانی داعشیان لە نزیک گوندی پەلکانە و غەرەکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەو ناوچەیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای ئاشکراکردنی مۆڵگە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆردومانی چەند شوێنێکیان کردووە”.

بەپێی زانیارییەکان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان لەو ناوچانە دەستپێکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی چەکدارانی داعش.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم پلانی بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، چالاکییە هاوبەشەکانیان لەناوەندە ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان دەستپێدەکەن.

عەمید عوسمان محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند، “ناوەندە هاوبەشەکانمان لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچە دیاریکراوەکان پێکهێناوە”، ئاماژەی بە کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردووە، لە لایەنەکانی هەواڵگری، کۆکردنەوەی زانیاری و پاککردنەوە و کێوماڵکردنی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەو ناوچانە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

كونسوڵخانەی توركیا لەسەر گرژییەكانی ئەمڕۆژی چیای مەتین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
Total
1
Share