رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ-ی ئیسپانی ئاشكرایكرد، چاڤی هێرنادزی راهێنەری بەرشەلۆنە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر مەرجەكانی یانەكەی بۆ مانەوە.
بەپێی رۆژنامەكە چاڤی رازیبووە مەرجەكان جێبەجێبكات بۆ مانەوە وەك راهێنەری یانەكە تا كۆتایی گرێبەستەكەی لە ساڵی 2025.
كارگێڕیی بلاوگرانا دوو مەرجی داناوە بۆ مانەوەی چاڤی، یەكەم رۆیشتنی راهێنەری جەستەیی تیمەكە و دووەمیش رۆیشتنی ئۆسكار هێرناندز-ی یاریدەدەر و برای.
پێشتر چاڤی بڕیاری وازهێنانی لە بەرشەلۆنە راگەیاند، بەڵام پێدەچێت هەڵوێستەكەی گۆڕیبێت دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ كارگێڕیی یانەكە لە ماڵی خوان لاپۆرتا.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەدا، لاپۆرتا-ی سەرۆكی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ قسە بۆ میدیاكان دەكات بۆ بە رەسمی راگەیاندنی وردەكاریی بڕیارەكە و، ئاشكراكردنی هۆكاری بڕیارەكەی پێشووی چاڤی بە رۆیشتن لە یانەكە.
یانەی بەرشەلۆنە هەریەك لە خولی پاڵەوانەكانی ئەوروپا، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانی لەم وەرزەدا لەدەستداوە، تیمەكە بە 11 خاڵیش لە ریاڵ مەدریدی پێشەنگی خولی ئیسپانی دوورە، بەمەش پێدەچێت وەرزێكی بێئەنجام بەڕێبكات.