ڕۆناڵدۆ: ڕیاڵ مەدرید هەڵەی کرد و ئەوەی زڵاتان دەیکات بە من نەدەکرا

ڕۆناڵدۆی دیاردە بە شانو باڵی زڵاتان و کریستیانۆدا هەڵدەدات

ئەفسانەی بەرازیلی، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی یانەی شاهانە هەڵەیەکی گەورەی کردووە ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری بە یانەی ئینتەرمیلان فرۆشتووە.

“دیاردە” لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئینتەر و یوڤانتۆس؟ یارییەکە نازناوی ئەم وەرزەی کالچیۆ یەکلایی ناکاتەوە، بەڵام متمانەیەکی زۆر بە براوە دەبەخشێت، میلان لە کێبڕکێکان دوورناخەمەوە، سەرسامیانکردووم و بە کوالیتیەکی هێرشبەری بەرز یاریدەکەن”.

ئەفسانە بەرازیلیەکە لەبارەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە دەڵێت، ” هەمیشە ئیبراهیمۆڤیچ وەک نمونەی ژیان ناوی من دەبات، بەڵام ئەو یاریزانێکی ناوازەیە، تەنانەت ئەگەر لە ژیانی وەرزشیمدا دووچاری پێکانیش نەبوومایە نەمدەتوانی ئەوە بکەم کە ئەو کردوویەتی، یاریکردن تاوەکو تەمەنی 40 ساڵ”.

پاشان ئاماژە بە کریستیانۆ دەکات و دەڵێت، ” نازانم کریستیانۆ لە یاریکردن تاوەکو ئەو تەمەنە بەردەوام دەبێت یان نا، یاریزانێکی جیاوازە لەهەموو ئەوانەی لە ڕیاڵ مەدرید بینیومن، دەزانێت چۆن کۆنتڕۆڵی ژیانی بکات، تەنانەت ئەگەر ماوەیەکی زۆریش دوورکەوێتەوە، دەکرێت دوای گەڕانەوە لە چرکەیەکدا سزات بدات”.

لە کۆتاییشدا ئاماژە بە ئاستی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئینتەرمیلان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ” ئینتەرمیلان یاریزانێکی نمونەیی و کەم وێنەی کڕیوە، ڕیاڵ مەدرید لە فرۆشتنی ئەم بەرگریکارە هەڵەی کرد، هەندێجار بەبیری خۆمی دەهێنمەوە ئەگەر لەگەڵ ئەشرەف یاریمبکردایە دەبوو هێرشەکانمان چەند خێرابووایە”.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

شوێنگرەوەی ئەنجێلا مێركل دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share