سەرۆكی بەرشلۆنە كڕینی دوو یاریزانی نوێی ئاشكراكرد

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە، ئاشكرایكرد، بۆ وەرزی نوێ لە ئێستاوە دوو یاریزانی نوێیان كڕیوە.

لە چاوپێكەوتنێكدا، خوان لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی یانەكەی كرد.

لاپۆرتا ئاشكرایكرد، گرێبەستیان لەگەڵ بەرگریكارێك و یاریزانێكی هێڵی ناوەراست ئیمزاكردووە.

جەختیشی كردەوە كە ئەوان لەسەر ڕیگەیەكی ڕاستن بۆ نوێكردنەوەی بۆندی گاڤی و ئاراوخۆ.

ئاماژەی بەوەشدا كە گفتوگۆكانیان لەگەڵ دێمبلی ڕاگرتووە و چاوەڕێی هەڵوێستی كۆتایی ئەوان دەكەن.

لاپۆرتا دوپاتیكردەوە كە دڵخۆشن لەگەڵ ئاداما و دەیانەوێت لەگەڵ ترینكاو بیگۆڕنەوە.

وتیشی: “چاڤی بەشێوەیەكی باش گەشەی كردووە و ئامانجیشی ئاستی یانەكە بەرزتر بكاتەوە.”

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

داوای مووچەی مانگی سێ دەكرێت و دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو تەواونەبووە!‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كلۆپ: بە یەك شووت دۆڕاین

یۆرگن كلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، پێیوایە لیستەر شایستەی بردنەوە بووە، سەرەڕای ‏ئەوەی یەك شووتی لێداوە بۆ گۆڵەكەیان.‏ لیڤەرپوڵ لە…
زیاتر ببینە

دۆناڕوما دەیەوێت لە پاریس بڕوات

بەهۆی یارینەكردنی بەشێوەیەكی سەرەكی، دۆناروما-ی گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەیەوێت ڕیزەكانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت. لە هاوینی ئەمساڵ، دۆناروما بەهۆی كۆتاییهاتنی…
Total
0
Share