چاڤی و لاپۆرتا لیستێکی 10 یاریزانییان ئامادەکردووە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لەسەر ڕاسپاردەی چاڤی هێرناندێز، ناوی 10 یاریزانی وەک داواکراوی گواستنەوەکانی زستانی 2022 ئاشکراکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی 10 یاریزان دەبێت، کە بە هاوکاری لەگەڵ چاڤی هێرناندێز ناوەکانیان وەک لیستی داواکراوان دیاریکردووە.

ناوەکانی ئیدینسۆن کاڤانی و جیسی لینگارد لە مان یونایتد، حەکیم زەیاش و تیمۆ ڤێرنەر لە چێڵسی، ڕەحیم ستێرلینگ لە مانچستەر سیتی، براین جیل لە تۆتنهام، کەریم ئایدیمی (سالزبۆرگ)، دانی ئۆلمۆ (لایپزیک)، ئارسەر کابرال (بازل)، جولیان ئالڤارێز (ڕیڤەرپلەیت)، ناویان لە لیستەکەدا هاتووە.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەکانی زەیاش و ستێرلینگ و ڤێرنەر بۆ بەرشلۆنە لەم بارودۆخەدا نزیکی مەحاڵن، بۆیە سەرنجی خوان لاپۆرتا و چاڤی هێرناندێز زیاتر لەسەر یاریزانە لاوەکانی سالبۆرگ و لایپزیکە.

بابەتی پێشتر

ڕوونی متمانەی بە ڕاهێنەری داهاتووی مانچستەر یونایتدە

بابەتی دواتر

شۆفێری تیمی فێراری داوای ڕوونکردنەوە لە (فیا) دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. مێسی بووە پاریسی

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەفەرمی گواستنەوەی مێسی لە ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی مێسی…
Total
0
Share