لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی كۆمپانیای جێبەجێكار لە 18ی ئەم مانگەوە دووبارە دەستبەكاربوون لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردوو ستافی میكانیكی و كارەبایی كۆمپانیاكەش دەستبەكاربوون و كۆمپانیای جێبەجێكار جەختیكردووەتەوە بە هەماهەنگیی قائیمقامی دەربەندیخان و نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەو ماوەی كە ماوە هەموو هەوڵێك دەدەن كە پڕۆژەكە تەواوبكەن.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، قەزای دەربەندیخان لە ساڵی 2008ەوە گرفتی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی هەبووە و لە ساڵی 2011 كۆمپانیایەك بۆ خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوە لە قەزای دەربەندیخان دەستیبەكارەكانی كرد و دواتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانی راگرتبوو لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم جارێكی دیكە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد.