پۆلیس بارەگایەكی بزوتنەوەی ئیسلامیی گرتەدەست
ناكۆكییەكانی بزوتنەوە بەرەو كوێ؟

دوای دابەشبوونی مەڵبەندێكی بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەر دوو بەرەدا، پۆلیس بارەگای مەڵبەندەكەی گرتەدەست بۆ ئەوەی بەریەككەوتن لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا ڕوونەدات.

بەهۆی جیابوونەوەی باڵی كامیلی حاجی عەلی لە بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان و ڕاگەیاندنی حزبێكی نوێ بە هەمان ناو و لۆگۆوە، لێكترازان و كێشمەكێشی نێوان دوو باڵەكەی بزوتنەوە گەورەتربوون.

دوێنێ مەڵبەندی ڕانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی بە بەشەکانی خوشکان و خوێندکاران و پۆلیس و خانەنشینانەوە چوونەپاڵ کامیلی حاجی عەلی و ڕایانگەیاند، “پشتیوانیی خۆمان بۆ ڕابەرایەتی و براگەورەیی کاک حاجی کامیل حاجی عەلی دەردەبڕین و پەیمان و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە بۆ جەنابیان پابەندی فەرمان و ڕێنماییەکانی بین لە سنووری شەرع و پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەدا”.

دواتر بەشێكی مەڵبەندەكە ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و ڕەتیانكردەوە مەڵبەندەكە چووبێتەپاڵ كامیلی حاجی عەلی و باڵەكەی تریان بە  “نابەرپرس و ئاژاوەگێڕ” ناوزەدكرد.

بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ محەمەد عەلی برای عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزوتنەوە چووەتە مەڵبەندی ڕانیەی بزوتنەوە و داوای لە بەرپرس و ئەندامەکانی کردووە پاشگەزببنەوە و لێیان تووڕەبوو و کێشە و دەمەقاڵێ دروستبووە. لە بەرامبەردا بۆ ڕێگریكردن لە بەریەككەوتن، جێگری بەرپرسی مەڵبەند كە سەر بە باڵی كامیلی حاجی عەلی-ـیە، داوایكردووە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بینا و بارەگاکانیان وەربگرن تا ئەو کاتەی دۆخەکە یەکلاییدەبێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هێزێكی پۆلیسی ڕانیە لە مەڵبەندەكە جێگیركرا.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق کاتی بارانبارینی لە هەرێم ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

تەرمی دایک و منداڵێک لەناو باڵەخانە ڕووخاوەکەی بەغداد دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share