د. میران محەمەد: پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک بافڵ بۆ هەتاهەتا لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە

د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ”ئەم پەیامە، بڵندە بەچەشنی لوتکەی چیاکانی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”هەموومان لە سەرکردایەتیی یەکێتی و دڵنیام هەموو کوردێکی دڵسۆز، پشتیووانی لەم پەیامە مێژوییەی سەرۆک بافڵ دەکەین کە بۆ پارێزگاری لە سەروەری خاکی پیرۆزی کوردستان، ئەمڕۆ بەدەنگێکی بڵند دای بە گوێی نەیاراندا”.

دەشڵێت، ”ئەم پەیامە، بڵندە بەچەشنی لوتکەی چیاکانی کوردستان و بۆ هەتاهەتایە لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا وەک هەڵوێستێکی کوردانە دەمێنێتەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە، كورتە پەیامێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، ”هەر كوردین و هەر كورد دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد، جە‌ختیكردە‌وە،‌ دە‌بێت…
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەكات سبه‌ی ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و…
Total
0
Share